بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی و هێزەکانی لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنێتەوە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەر ئەم تەوەرە لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە وتووێژی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا سیاسەتەکانی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی چین و ڕووسیا چڕ دەکاتەوە.
ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا 8 سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت لە وڵاتانی عێراق، کوێت، ئەردەن و سعوودیە دەکشێنێتەوە، هەروەها سیستەمێکی دیکەی تاد لە سعوودیە لا دەبرێت.
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە سەدان هێزی سەربازیی پسپۆڕ لە بواری بەڕێوەبردنی سیستەمەکانی بەرگریدا دەبێت و پرۆسەکە لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە دەستیپێکردووە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەبینێت کە ئاڵۆزییەکان لە گەڵ ئێران بە دەستپێکردنی دانوستانەکانی ڤیەننا بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە و چیدی پێویست بەو سیستەمانە نییە./.