بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کردووە.
لە پەیامەکەی پوتیندا هاتووە کە پیرۆزبایی من بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران قبووڵ بکەن.
پوتین ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکی دۆستانە و دراوسێبوون لە نێوان ڕووسیا و ئێراندا هەیە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا هیوای ئەوەی خواستووە کە هەڵبژاردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی هۆکارێک بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران لە سەرجەم بوارەکاندا بێت./.