بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومرانخان سەرۆک وەزیرانی پاکستان پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی هەڵبژاردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ڕاگەیاند.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە برای خۆم سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ئێراندا دەکەم.
عومرانخان ڕایگەیاند: کە چاوەڕوانی هاوکاری لە گەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکەم بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان و ئاشتی و پێشکەوتن و سەقامگیری ناوچەکە./.