بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود زەهار لە سەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی فەڵەستین وتی: کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی بەم چەند هێرشەی ڕۆژانی ڕابردوو دەیەوێت خۆی پیشان بدات بەڵام ئەگەر درێژە بەم کارانەی بدات تێچوویەکی قورسی بۆی دەبێت.
ناوبراو وتی: کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات کەمێک لەم گوشارە دەروونییە و دۆخی لەرزۆکی سیاسی خۆی کەم بکاتەوە.
زەهار وتی: ئێمە لە شەڕی 12 ڕۆژە دەسکەوتی زۆرمان بووە، بۆ نموونە، دەرگاکانی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بە ڕووی سەرکردەکانی حەماسدا کرایەوە، ئەو وڵاتانەی کە پیشتر باسی پەیوەندییان لە گەڵ ئەم بزوتنەوەیە نەدەکرد./.