بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی وتی کە لەو 59 و 310 هەزار و 307 کەسەی کە مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکاندا هەبووە، 28 ملیۆن و 933 هەزار و 4 کەس بەشدارییان کردووە کە ڕێژەی بەشداربوونی خەڵکیش لە سەدا 48.8 بووە.
ناوبراو وتی: سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە 17 ملیۆن و 926 هەزار و 345 دەنگ بووەتە براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و وەک سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێردراوە./.