بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی عێراق ڕایگەیاند کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە پیرۆزبایی سەرکەوتنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کردووە وەک سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران.
کازمی لە پەیامەکەیدا جەختی لە سەر پەیوەندییە مێژوویی و بەهێزەکەی نێوان هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق کردووەتەوە.
ناوبراو هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان لە پێناو خزمەت گەیاندن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئێران و عێراق ڕاگەیاندووە./.