بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل عەبدولمەهدی لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە کە بێ گومان سەرکەوتنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی ئێران، یارمەتیدەری پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان گەلان و هەر دوو حکومەتی تاران و بەغدا دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم سەرکەوتنە، دەبێتە هۆی زیاتربوونی هاوکارییەکان لە بەرامبەر هەڕەشە هاوبەشەکان و پەرەپێدانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان.
عەبدولمەهدی ڕایگەیاندووە کە گەل و ڕێبەری ئێران بەردەوامن لە حەماسەتەکان و هەڵوێستی بوێرانەیان سەرەڕای هەموو کێشە و گرفت و گوشار و گەمارۆکان./.