بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ڕووداو، نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە کاریگەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران، وتی: لە بەر ئەوەی جوگرافیای سیاسی و ئەمنی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران جوگرافییەکی نەگۆڕە، ئەم هەڵبژاردنانە کاریگەری نەرێنی لە سەر پەیوەندییەکان دانانێت.
ناوبراو وتی: ئەگەر پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر لە خولی نوێی سەرۆکایەتی ئێران پتەوتر نەبێت، هیچ گۆڕانکارییەک بەرەو دواوە بە سەر پەیوەندییەکاندا نایەت./.