بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وتی کە ئەم ڕێکخراوە لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە یەکڕیزییەک لە نێوان شێعە و سوننە دابین بکات و ئەمەش دەسکەوتێکە بۆ عێراق.
ناوبراو لە میانەی وتارێکی بە بۆنەی حەوتەمین ساڵۆگەڕی حەشدی شەعبی وتی: خوێنی شەهیدان وەک ئەمانەتێکە لە سەر ئێمە و پێویستە لە بەرامبەر هەر هەڕەشە و مەترسییەکان پاڵپشتی لە حەشدی شەعبی بکرێت.
فالح فەیاز وتی: خەڵک لە پرسی یەکڕیزی عێراق چارەسەرە نیوەچڵەکان قبووڵ ناکەن و موڵەت و دەرفەتی دابەشکردنی وڵاتیش نادەن، هێزەکانی حەشدی شەعبی هاوڕێ لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە پارێزەری عێراق و خەڵکەکەی دەبن.
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وتی: حەشدی شەعبی شەڕی دژ بە داعشی کرد و کۆمەڵێک لە باشترین ڕۆڵەکانی خۆیی پێشکەش بە عێراق کرد، ئەمڕۆش هێز و ئیمکانیاتی بۆ شەڕی گەورەتر هەیە و هیچ کەس ناتوانێت بە سەر ئەم هێزانەدا زاڵ بێت.
ناوبراو وتی: هێزەکانی دیکەی نەیانتوانی یەکڕیزی بخەنە نێوان شێعە و سوننە، بەڵام حەشد ئەمەی کرد و ئەمەش دەسکەوت و سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ عێراق./.