جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

دەریاچەی ورمێ باشتر بناسین

جام کوردی – دەریاچەی ورمێ لە شوێنە سرووشتییەکانی ئێرانە کە نازناوی شەشەم دەریاچەی ئاوی سوێری جیهان، گەورەترین دەریاچەی ئاوی سوێری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەورەترین دەریاچەی ئێرانی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

حوزه‌یران 18, 2021
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بوونی کەناراوێکی جوان لە چواردەوری دەریاچەکە، 102 دورگەی تایبەت، پەلەوەرە جۆربەجۆرەکان و … بەشێکن لە ڕاکێشیگەلی ئەم دەریاچەیە و بەشێکی هەڕە بچووکی تواناکانی خودای گەورە لە خوڵقاندنی ئەم هەموو جوانییە بە ئێمەی مرۆڤ پیشان دەدات. سەرەڕای ئەمەش چەند ساڵێک دەبێت کە دەریاچەی ورمێ ڕوبەڕوی وشکەساڵی، بەکارهێنانی زیادەی سەرچاوەکانی ئاو، هۆکارە مرۆڤییەکان و … بووەتەوە. خۆشبەختانە هەنگاوەکان بۆ زیندووکردنەوەی دەریاچەی ورمێ کاریگەری خۆی هەبووە و تا ڕادەیەک دۆخی ڕووی لە باشتربوون کردووە.

ناساندنی دەریاچەی ورمێ

دەریاچەی ورمێ گەورەترین ئاوگیری هەمیشەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و شاری ورمێیە کە ئاوەکەی لە نزیکەی 60 ڕووباری وەک زەڕینەڕوود، باراندۆز، شاری چای، تەڵخەڕوود، سیمینەڕوود، گادر و زۆلا دابین دەکرێت و زۆر سوێرە. سیمینەڕوود و زەڕینەڕوود لە گرنگترین سەرچاوەکانی ئاوی دەریاچەی ورمێن کە ڕۆڵی کاریگەریان لە ڕێژەی ئاوی دەریاچەکەدا هەیە.

دەریاچەی ورمێ هەندیک کات بە ڕەنگی سوور و پرتەقاڵی دەبینرێت کە ئەمەش بۆ چالاکی گیانلەبەرە میکرۆسکۆپییەکان تێیدا دەگەڕێتەوە. لە ڕاستیدا بە دابەزینی ئاستی دەریاچەکە و پاشان زیاتربوونی ڕێژەی خوێ، ژمارەی ئەو گیانلەبەرانەش زیاتر دەبێت و سووری دەریاچەکەی لێدەکەوێتەوە.

بە پێی گرنگی ئیکۆلۆژیکی، جۆربەجۆری ژینگەیی، دەریاچەی ورمێ لە ساڵی 1346 ی کۆچی هەتاوی وەک ناوچەیەکی پارێزراو لە ڕووی ژینگەییەوە ڕاگەێندرا و ڕێکخراوی یۆنسکۆش لە ساڵی 1355 ی کۆچی هەتاوی وەک یەکێک لە 59 ژینگە گرنگەکەی جیهان و پارکی نیشتمانی ناساندوویەتی. پارکی نیشتمانی دەریاچەی ورمێ 102 دورگەی هەیە کە دورگەی شاهی گەورەترین دورگەیە کە شوێنی نیشتەجێبوونیشە. بەشێک لە دورگەکان دەستی خەڵکیان پێناگات و لەم ڕووەشەوە ژینگەیەکی دەوڵەمەندیان هەیە.

دەریاچەی ورمێ لە کوێیە؟

دەریاچەی ورمێ کەوتووەتە 21 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شاری ورمێ لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران و لە سنوری هەر دوو پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادایە.

مێژووی دەریاچەی ورمێ

دەریاچەی ورمێ لە بەڵگە مێژووییەکانی سەدەی نۆیەمی پێش زائین بە چەندین جار ناوی وەک چی چەست هاتووە، بۆ نموونە، بەردەنووسی شڵمنسری سێهەم پاشای ئاشوری کە بە پێی ئەوەش دوو پێکهاتەی پڕسوا و ماتای لە کەناراوەکانی ئەم دەریاچەیە ژیانیان بە سەر دەبرد. منائیان ئەم دەریاچەیان وەک ناوەندی پاشایەتی خۆیان هەڵبژاردبوو و زیاتر لە سەدەیەک بە سەر ئەم ناوچەیەدا زاڵبوون.

ژمارەیەکی زۆر لە حکومەتەکانی ئێران لە ساڵانی پاش زائین بە جێگیرکردنی هێزەکانی کەشتیوانی خۆیان ئەم ناوچەیان دەپاراست. بە پێی دۆخی کەش و هەوا، سوێری ئاو و ڕەشەبای ناوچەکە، هەلومەرجی تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە دەریاچەی ورمێ دژوار بووە و کەشتیوانی لەم دەریاچەیە پێویستی بە کارامەییەکی زۆر هەبووە. بەم هۆیەوە تەنیا خەڵکی خۆجێی توانای ئەم کارەیان هەبووە و ئەمەش لەو سەردەمەدا سەرچاوەیەکی گرنگی داهات بۆ ئەوان بووە.

ناونانی دەریاچەی ورمێ

دەریاچەی ورمێ بە درێژایی مێژووەکەی بە چەندین ناوی جیاجیا هاتووە، بە شێوازێک کە لە زمانی فارسی کۆن وەک چی چەست یان درەوشاوە هاتووە، دەریاچەی کەبودان یان دەریاچەی شین یەکێکی دیکە لە ناوەکانی بووە کە لە ئێستادا یەکێک لە دوورگەکانی دەریاچەی ورمێ بەم ناوە دەناسرێت. هەندێک لە ئەرمەنەکانی ئێران بە ناوی کەپوتان ناویان بردووە. دەریای شاهی و دەریای سوێر لە ناوەکانی دیکەی بووە. لە ناوەکانی ئەم سەردەمەش دەتوانین بە ناوی ڕەزائیە ئاماژە بدەین کە بۆ سەردەمی دەسەڵاتدارێتی ڕەزا شای پاڵەوی دەگەڕێتەوە. بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناوی دەریاچەکە بۆ دەریاچەی ورمێ گۆڕا.

دوورگەکانی دەریاچەی ورمێ

دەریاچەی ورمێ وەک دەریاچەکانی دیکەی جیهان کۆمەڵە دوورگەیەکی تێدایە کە ژمارەیان دەگاتە 102 دوورگە. دوورگەکانی ئەشک، کەبودان و شاهی بە گرنگترین و گەورەترین دوورگەکانی ئەم دەریاچەیە دادەنرێن، هەرچەندە دوورگە گەورە و بچووکەکانی دیکەی وەک ئاتەش، ئازەر، ئازین، ئەردەشیر، ئشکۆ، ئومێد، کازم داشی، توس، زاغ، شەبدیز، گیو و …. لەم دەریاچەیەدا خۆنوێنی دەکەن. دوورگەی شاهی تەنیا بەشی نیشتەجێبوونی دەریاچەکەیە کە حەوت گوندی هەیە.

قووڵایی دەریاچەی ورمێ

دەریاچەی ورمێ بە درێژایی 140 و پانتایی 55 کیلۆمەتر، 16 مەتریش قووڵایی هەیە.

ئێستای دەریاچەی ورمێ

دەریاچەی ورمێ کەوتووەتە باکوری ڕۆژئاوای ئێران و سەرەڕای ئەوەی کە سەردەمێک دووەم دەریاچەی ئاوی سوێری جیهان هەژمار دەکرا، لە هەشتاکانی کۆچی هەتاوی بەرە بەرە کەم ئاو و لە ئاکامدا وشک بوو، بە شێوازێک کە لە ساڵی 1394 ی کۆچی هەتاوی لە سەدا 88 ی ڕوبەروی ئاوی دەریاچەکە کەم کرایەوە. ڕوبەری دەریاچەی ورمێ لە ساڵی 1377 ی کۆچی هەتاوی گەیشتە پێنج هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە و لەم ڕووەشەوە نازناوی بیست و پێنجەمین دەریاچەی جیهانی پێدرابوو.

سەرەڕای ئەمە، چەندین دەیەی بەردەم وشکەساڵی، بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئاوی دەریاچەکە بۆ درووستکردنی بەنداو، ئاودێری مەزراکان، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاوین و بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئاوی دەریاچەکە لە کەرتی کشتووکاڵ و چەند هۆکارێکی دیکە بوونە هۆی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ. ڕێژەی ئاوی دەریاچەی ورمێ لە ساڵی 1378 ی کۆچی هەتاوی 30 ملیار مەتری سێجا بووە کە لە ساڵی 1392 ی کۆچی هەتاوی گەیشتە نیو ملیار مەتری سێجا. بەدەر لەمەش ڕوبەری دەریاچەکە لە ساڵی 1378 ی کۆچی هەتاوی 5 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە بووە کە لە ساڵی 1392 ی کۆچی هەتاوی گەیشتە 500 کیلۆمەتری چوارگۆشە.

هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ بە ڕێژەی لە سەدا 88، شارەزایان هۆشداری ئەوەیان داوە کە ئەگەر هەنگاوێک بۆ زیندووکردنەوەی ئەم دەریاچەیە نەگیرێتەبەر، دانیشتووانی ناوچەکانی نزیک لە دەریاچەکە بە هۆی شەپۆلەکانی تۆز و لمەوە ناچار بە کۆچکردن دەبن. بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەپارێزیی تەورێزیش ڕایگەیاندووە لە ئەگەری بەردەوامی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ مەترسی چۆڵکردن لە سەر ئەم شارە گەورەیە هەیە. سەرەڕای ئەمەش، پاش چەندین ساڵ نیگەرانی، ئاستی ئاوی دەریاچەکە بەرز بووەتەوە و لە وشکبوون ڕزگاری بووە.

لە کاتی دەستپێکردنی پرۆژەی زیندووکردنەوەی دەریاچەی ورمێ تا ئێستا 10 هەزار ملیار تمەن بودجەی بۆ تەرخان کراوە. پلانی ڕزگارکردنی دەریاچەی ورمێ کاتێک دەستیپێکرد کە ڕوبەری دەریاچەکە تەنیا 500 کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو و تەنیا بەشێکی بچووک لەو 5 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە مابووە.

دەریاچەی ورمێ ڕێگایەکی دوور و درێژی لە پێشە و ئامانجی سەرەکی ناوەندی زیندووکردنەوەی دەریاچەکە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوەکەیە بۆ زیاتر لە 1247 مەتر کە هێشتا پێویستی بە هەوڵ و تێکۆشانی زۆر هەیە./.

Previous Post

بە 5 خۆراک کێشی جەستە دادەبەزێت

Next Post

شەربەتی سرووشتی قۆخ چ سوودێکی هەیە؟

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post
شەربەتی سرووشتی قۆخ چ سوودێکی هەیە؟

شەربەتی سرووشتی قۆخ چ سوودێکی هەیە؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020