بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاووڵاتیانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان و سلێمانی بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماردا کرد.
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند کە بە هۆی پێشوازی و بەشداری زۆرینەی ئێرانییەکانەوە کاتی دەنگدان لە سندۆقی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان لە کۆنسووڵخانە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر تا 7 ی ئێوارە درێژ کرایەوە.
لە سلێمانی یەک سندۆقی جێگیر و دوو سندۆقی گەڕۆک دەنگی هاووڵاتیانی ئێرانییان کۆدەکردەوە، ئەو دوو سندۆقە لە شارەکانی کەلار و هەڵەبجە بووە./.