بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەم وڵاتە کراوە و هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی ئەورووپی لە بەغدا جەختی لە سەر گرنگی پاڵپشتی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر و هەروەها چاودێریی هەڵبژاردنەکان کردەوە.
کازمی وتی کە ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەوەی کە هەڵبژاردنەکان دەنگی ئیرادەی ڕاستەقینەی عێراقییەکان بێت./.