بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر سەبارەت بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان وتی: هەبوونی چەندین خاڵی سنوری هاوبەش، نزیکایەتی نێوان ئێران و هەرێم، نرخی گونجاوی کاڵا و بەرهەمەکانی ئێران و بەرزی کوالیتی ئەوان لە هۆکارە گرنگەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانە لە گەڵ هەرێمی کوردستان.
ناوبراو وتی: بە خۆشحاڵییەوە کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە بەرزبوونەوەدایە و ساڵانەش چەندین پێشانگای کاڵای ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە./.