بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی بەشدارییان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی خولی سێزدەیەمی سەرۆکایەتی کۆمار کرد و دەنگی خۆیان خستە سندۆقی دەنگدانەوە.
بەڕێزیان پاشان لە وتووێژیان لە گەڵ میدیای فەرمی وڵات، وتیان: ڕۆژی هەڵبژاردنەکان ڕۆژی گەلی ئێرانە و خەڵک بە بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکان چارەنووسی ساڵانی داهاتووی ئێران دیاری دەکەن.
حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی وتیان: دەنگدان داهاتوو و چارەنووسی وڵاتی ئێمە پێک دێنێت، هەر بۆیە گرنگە کە خەڵک لەم ئەزموونە گەورە نیشتمانییەدا بەشداری بکەن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەروەها وتیان: ئەوەی کە ئێمە خەڵک بانگهێشتی بەشداری و ئامادەبوون لە ناوەندەکانی دەنگدان دەکەین، یەکەم کاریگەری ئەم بەشدارییە بۆ خەڵک دەگەڕێتەوە، ئەڵبەت بە بەشداری زۆرینەی خەڵک، وڵات و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئیمتیازی گەورە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بە دەست دێنێت./.