بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی بەشداریی لە دەنگدانی سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، وتی: هەڵبژاردنەکان بۆ گەلی ئێران بابەتێکی زۆر گرنگە و سەرەڕای کێشە و گرفتەکان خەڵک بەردەوام لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییەکی زۆریان هەبووە.
ناوبراو وتی: لە جیهاندا تەنیا چەند وڵاتێک هەیە کە هەڵبژاردنەکانیان لە لایەن خەڵکی وڵاتانی دیکەوە جێی گرنگییە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، زۆربەی وڵاتان هەڵبژاردنەکانیان تەنیا بۆ خەڵکی خۆیان گرنگە.
ڕۆحانی وتی: یەکێک لەو وڵاتانە کە هەڵبژاردنەکانی بۆ خەڵکی جیهان گرنگە و لە 42 ساڵی ڕابردووش هەر وا بووە، کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە کە دەنگی خەڵک و بەشداری زۆرینەی ئەوان دەبێتە هۆی خۆشحاڵی دۆستان و بێ هیوایی و شکستی دوژمنانی ئێران./.