بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی کە لە کاتی پێکهێنانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پێی فەتواکەی مەرجەعیەتی باڵا، چەندین لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی بەردەوام هەوڵی ئەوەیان داوە لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە دژی ئەم هێزانە سکاڵا تۆمار بکەن.
ناوبراو وتی: چەندین لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی بەردەوام هەوڵی لەناوچوونی تەواوی حەشدی شەعبییان داوە بەڵام هیچ کات موڵەت و دەرفەتی وەها بەوان نادرێت.
مالیکی وتی: پێشنیار کراوە کە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لێک تێنەگەیشتن، کۆبوونەوەیەک لە نێوان مستەفا کازمی و چەندین گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی بەڕێوە بچێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی کە هەندێک لایەن دەیانەوێت سیناریۆکەی قاسم موسلح بۆ فەرماندەکانی دیکەی حەشدی شەعبی دووبارە بکەنەوە./.