بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی ڕایانگەیاندووە کە شەربەتی سرووشتی قۆخ چەندین پێکهاتەی گرنگی تێدایە.
قۆخ میوەیەکی بەتام و چێژی وەرزی هاوینە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پێکهاتەکەی بەسوودە.
زانیارییە تەندرووستییەکان ئاشکرای دەکەن کە قۆخ ڤیتامین ئەی و سی و مادەی سیلینیۆمی تێدایە لە گەڵ بڕێک ئاو و چەندین سوودی گرنگی لە ڕووی تەندرووستییەوە بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە کە دەتوانین ئاماژە بەمانە بدەین:
کێشی جەستە دادەبەزێنێت لە بەر ئەوەی کە وا دەکات مرۆڤ زیاتر هەست بە برسێتی نەکات.
ڕێگە لە هەڵوەرینی قژ دەگرێت و شەکری خوێن ڕێکدەخاتەوە.
دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە و مولولەکانی خوێن دەپارێزێت.
گورچیلەکان و بۆری هەناسە لە هەوکردن دەپارێزێت.
دەتوانێت خەوێکی ئارام بە مرۆڤ ببەخشێت./.