بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی ئەمریکی کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە پێگەی ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووە کە حکومەتەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەتەوێت ڕێکەوتنی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی پێش دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی ئێران تەواو بکرێت.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتی کە ئەگەر تا پێش دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە ئێران نەگەینە ڕێکەوتن، جێی نیگەرانی دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە ئێمە کاتی زۆرمان لە بەردەستدا نییە و نامانەوێت درێژە بە دانوستانەکان بدەین و دەتوانین بە هاوکاری شاندی دانوستانکاری ئێران تا چەندین هەفتەی داهاتوو بگەینە ڕێکەوتن./.