جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

“ئاوزین” تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد بڵاوکرایەوە

جام کوردی - یەکەمین ژمارەی «گۆڤاری ئاوزین»، تایبەتنامەی ڕەخنەیی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد بڵاو کرایەوە.

حوزه‌یران 17, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکەمین ژمارەی گۆڤاری فەرهەنگی-ئەدەبی خوێندکاریی ئاوزین-سەر بە ئەنجوومەنی زانستیی خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان، تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد بڵاوکرایەوە. ئەم تایبەتنامەیە، وەک یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد، لە ١٠٢ لاپەڕە پێکهاتووە و هەڵگری چەندین بابەت و وتاری تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردە کە لەلایەن نووسەران و توێژەرانی ئەو بوارە ئاراستە کراوە.
بابەتەکانی ئەم گۆڤارە بریتین لە چەندین باس و تەوەری تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان کە سەر دێڕەکانی لە خوارەوەدا دەبینرێت:
1- ئارش مێهرەبان سەرنووسەری گۆڤار لە سەروتاری گۆڤارەکەدا لە ژێر ناوی ” لە گڕووگاڵەوە بۆ هەستانەوە” ئاماژەیەکی کورتی داوەتە ڕەوتی نووسینی گۆڤاری تایبەت بە منداڵان و دەسپێکی ئەم ڕەوتە لە گۆڤاری گڕووگاڵی منداڵی کوردەوە تا بە ئێستا
2- دوکتۆر یەعقووب خزری دکتۆرای دەروونناسی لە بابەتێکیدا لە ژێر ناوی ” ئەوپەڕ چیرۆک، بیرڕەخنەکارانە و پێکهاتەی دەروونناسانەی منداڵ” کاریگەرییەکانی بیری ڕەخنەکارانەی بە سەرنجدان بە پێکهاتەی دەروونناسانەی منداڵ تاوتوێ کردووە.
3- جەبار شافێعی¬زادە، نووسەر و توێژەری بواری منداڵان و مێرمنداڵان لە وتووێژێکی بڵاونەکراوەی لەگەڵ خاتوو سورەیا قزل ئەیاغ نووسەر و توێژەری دیاری ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان و بەرپرسی شۆرای کتیبی منداڵان کە بۆ یەکەم جار لەم گۆڤارەدا بڵاو دەبێتەوە، لە ژێر ناوی ” بازنەی چوارسووچ، کایە لە سێبەری سامناکی سیاسەتدا” کۆمەڵێک پرس و بابەتی تایبەت بە کایەگەلی کوردیی منداڵانیان هێناوەتە بەر باس و چوارچێوەی وتووێژەکەیانەوە کە سەعیدە دەیهیم ماستەری زمان و وێژەی فارسیی زانکۆی کوردستان هێناویەتییەوە سەر زمانی کوردی.
4- بابەتی چوارەمی گۆڤاریش وتووێژی جەبار شافێعی¬زادە لەگەڵ خوالێخۆشبوو سورەیا قزەل ئەیاغە کە بە زمانی سەرەکی (فارسی) دانراوەتەوە.
5- ئەحمەد شەبانی، مامۆستای قوتابخانە و پسپۆڕی بواری فەلسەفەی پەروەردە، وتارێکی لە فلیپ ج. سمیت لە ژێر ناوی “فەلسەفەی پەروەردە” وەرگێڕاوە کە چێیەتییەکانی فەلسەفەی پەروەردە و هەندێ باسی پەیوەندیدار بەو بوارەی باس کردووە.
6- ڕۆستەم خامۆش لە یادداشتێکیدا بە نێوی ” گرینگیی ڕەخنە لە ئەدەبی منداڵاندا” ڕەهەندەکانی تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی باس کردووە.
7- “چۆن بۆ منداڵان بنووسین؟”یادداشتێکی دیکە لە نووسەر و شاعیری بواری منداڵان و مێرمنداڵان ئەمین محەمەدە کە ڕێوشوێنی تایبەت بە نووسین و ئاخافتن بە زمانی منداڵانی تاوتوێ کردووە.
8- ئیدریس ناری¬زادە، مامۆستای قوتابخانە و چالاکی بواری فەرهەنگنووسیی بۆ منداڵان، لە وتارەکەی لە ژێر ناوی “بنەماکانی فەرهەنگنووسی و پێگەی فەرهەنگی وشەی منداڵان لە زمانی کوردیدا” باس و بابەتی پەیوەندیداری بە فەرهەنگنووسیی تایبەت بە منداڵانی باس و لێکداوەتەوە.
9- “فۆلکلۆری کوردی و ئەدەبی منداڵانی کورد” بابەتێکی دیکەی ئەم گۆڤارەیە کە زیاد ڕەشاد قادر، باسی لەسەر کردووە و هێناویەتە ئاراوە.
10- “عەلی حەمە ڕەشید بەرزنجی”بە یادداشتێک لە ژێر ناوی ” لە پێناو بەرەو پێشچوونی ئەدەبی منداڵان” گرینگایەتیی ئەدەبی منداڵان و ڕۆڵی نووسەر و شاعیری ئەو بوارەی هەڵسەنگاندووە.
11- زانا قەزوینە، نووسەری بواری منداڵان و مێرمنداڵان، چیرۆکێکی فۆلکلۆری کوردی بە زاراوەی کەلهوڕی هێناوە و بە نێوی” نگاهی بە داستان فولکلور “مەلووچک زەردە” با توجە بە فرم و محتوای آن” لایەنەکانی ئەم چیرۆکەی لە ڕوانگەی فۆرم و ناوەڕۆکییەوە باس کردووە.
12- “گرینگایەتیی نووسین بۆ منداڵان بە شێوازی بڕێڵ”بابەتێکی دیکەیە کە سۆزی موفاق غەفوور بە مەبەستی گرینگیدانی زیاتری نووسین بۆ منداڵان و مێرمنداڵان بە شێوازی بڕێڵ ئاراستە کردووە.
13- کامیل کیانپوور و فاتێح سلێمانی لە بابەتێکی هاوبەشیاندا چیرۆکێکی فارسییان بە نێوی “پەیمانی جنۆکەیی” بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە و لایەنی فەلسەفەی ئەخلاقی و ڕەهەندەکانی ئەم چیرۆکەیان باس کردووە.
14- دوایین بابەتی ئەم گۆڤارە ئوسامە بووتیمار نووسیویەتی کە لە ژێر ناوی “لێکدانەوەی چیرۆکی سیندرێلا، بە جەخت لەسەر گێڕانەوە کوردییەکان” جەختی خستوەتە سەر ڕەنگدانەوەی ئەم چیرۆکە لە نێو ئەو گێڕاوەنەوە کوردییانەی کە تایبەتن بە منداڵانەوە.
سەرنووسەری ئەم تایبەتنامەیە، ئارش مێهرەبان، خوێندکاری بەشی زمان و وێژەی فارسیی زانکۆی کوردستان و هەروەها بەرپرسی ئەم ژمارەی گۆڤاری ئاوزین ئومێد فیرووزنیا، خوێندکاری بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان و گەڵاڵەکاری و ڕووبەرگیش ئێحسان مەعرووفی کاری لەسەر کردووە.
ئەم تایبەتنامەیە یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕەنگێکی نوێ و ڕەوتێکی نوێ بە خۆیەوە دەبینێت بە شێوازێکی پسپۆڕانەتر دێتە وەشاندن.

Previous Post

لە سەر خواردنی زۆری قاوە هۆشداری دەدرێت

Next Post

ترەمپ: مۆسکۆ براوەی کۆبوونەوەکەی پوتین – بایدن بوو

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
ترەمپ: مۆسکۆ براوەی کۆبوونەوەکەی پوتین – بایدن بوو

ترەمپ: مۆسکۆ براوەی کۆبوونەوەکەی پوتین – بایدن بوو

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020