بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەموو بەشەکانی جەستە بۆ چالاکییەکانیان پێویستیان بە ئاوە، هەر بۆیە خواردنی ئاو بۆ مرۆڤەکان بە پێویست دادەنرێت و ئەگەر بەیانی و بە گەدەی خاڵی بخورێتەوە ئەم سوودانەی بۆ جەستە دەبێت:
خواردنەوەی یەک یان دوو پەرداخ ئاو ڕۆژانە بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی دەرکردنی ژەهری جەستە بەمەش لە چەندین نەخۆشی مرۆڤ دەپارێزێت.
لە کاتی خەوتندا دەبێتە هۆی دروستبوونی خانەی نوێ و نەهێشتنی خانە مردووەکان.
کاریگەری زیانی خۆراک و خواردنە کحولییەکان لە سەر جەستە کەم دەکاتەوە.
سوودێکی باشی هەیە بۆ پێست و یارمەتی تەندرووستیی دەدات کە لە پیری بیپارێزێت.
خواردنەوەی ئاو لە بەیانیدا بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی پاراستنی بەشەکانی ناوەوەی جەستە.
کێشی لەش دادەبەزێنێت.
خواردنەوەی ئاو لە بەیانیدا یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ دەدات.
لە پێتاقەتی مرۆڤ دەپارێزێت.
لە قەبزی مرۆڤ بە درۆ دەخاتەوە.
ئەگەر کێشەی ترشەڵۆکی گەدەت هەیە ئەوا ڕۆژانە سێ پەرداخ ئاو بە گەدەی بەتاڵ بخۆرەوە./.