بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا جۆبایدنی بەوە تۆمەتبار کردووە کە ملکەچی داواکارییەکانی ڕووسیا بووە و وتی کە ڤلادیمیر پوتین براوەی کۆبوونەوەکەی ژنێڤ بووە و سەرۆک کۆماری ئەمریکا هیچی لەو کۆبوونەوە دەست نەکەوتووە.
ڕۆژی چوارشەممە، پوتین و بایدن پاش 10 ساڵ لە ژنێڤ کۆبوونەوە و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد.
ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەو کۆبوونەوە وتی: ئێمە دەسکەوتێکمان لەو کۆبوونەوە نەبووە و تەنیا لە بەرژەوەندی ڕووسیادا بووە./.