بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی مەنهەل عەزیز خەباز وەزیری پیشەسازی ئەم وڵاتە گەیشتە دیمەشق.
لە پێکهاتەی ئەو شاندەدا سەرۆکی یەکێتی پیشەسازییەکانی عێراق و چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی ئەم وڵاتەش بوونیان هەیە.
سەردانی شاندە عێراقییەکە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ و لە سەر بانگهێشتی وەزیری پیشەسازی سوریا بووە.
وەزیری پیشەسازی عێراق پاش گەیشتنی بۆ دیمەشق جەختیکردەوە کە ئەم سەردانە کاریگەری زۆری لە سەر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریا دەبێت.
وتیشی کە کۆبوونەوە لە گەڵ ژمارەیەک لە بازرگانان و چالاکوانانی ئابوری و بە سەرکردنەوەی چەند کارگەیەکی سوریا لە ڕیزی بەرنامەی سەردانی شاندە عێراقییەکەدا دەبێت./.