بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو خولە لە ڕۆژانی 12 ، 13 و 16 ی 6 ی 2021 لە زانکۆی هەڵەبجە بۆ 15 خاوەن پرۆژەی بچووک بەڕێوەچوو.
خولەکە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ و لە کۆتاییەکەیدا بڕوانامەی سەرکەوتن درایە بەشداربووان.
سامان ساڵح فەرەج ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کورد – ماد سەبارەت بەم خولە ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی بەرنامەی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ILO دابووە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و ڕاهێنان بە خاوەن پرۆژە بچووکەکان دەکرێت لە سەر بنەمای بەرنامەی پەسەندکراوی زانستی بە ناوی دەست بە پرۆژەکەت بکە و باشتری بکە.
ناوبراو وتی کە ئەم خولە تایبەت بەو کەسانە بووە کە خاوەن پرۆژەی خزمەتگوزاری یان بەرهەمداری بوون و شوێنی کارکردنیشیان دیارە.
ڕاشیگەیاند کە هەر دوو لایەنی ڕێکخەری پرۆژەکە دانیشتنی ڕاوێژکارییان بە شێوازی تاکەکەسی بۆ هەر بەشداربوویەک ڕێکخستووە بە مەبەستی پێداچوونەوەی زانیاری و وەڵامدانەوەی پێداویستی پرۆژەکانیان./.