بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین مهرعەلیزادە کاندیدی خولی سێزدەیەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران بە فەرمی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان کشایەوە.
ناوبراو لە سەردەمی سەرۆکایەتی محەممەد خاتەمی یەکێک لە جێگرانی سەرۆک کۆماری ئێران بووە و لە خولی سەرۆکایەتی حەسەن ڕۆحانیش بۆ ماوەیەک پارێزگاری ئەسفەهان بووە.
مهرعەلیزادە بە فەرمی نامەی کشانەوەی خۆیی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی ئێران کردووە./.