بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا هاوکات لە گەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی خولی سێزدەیەمی سەرۆکایەتی کۆمار، چەندین بابەتی گرنگیان بۆ گەلی ئێران ڕوونکردەوە.
بەشێک لە گرنگترین تەوەری وتارەکەی حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی لە درێژەدا هاتووە:
سەرەتا پیرۆزبایی هاتنی دەیەی کەرامەت و لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) دەکەم، بە تایبەت پیرۆزبایی لە گەلی ئازیزمان و سەرجەم شوێنکەوتووانی ئەو کەسایەتییە گەورەیە.
تا کەمتر لە 48 کاتژمێری دیکە گەورەترین ڕووداوی چارەنووس ساز لە وڵاتی ئێمەدا ڕوو دەدات، ئەویش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی شار و گوندەکانە.
بە دڵنیاییەوە کە چارەنووسی وڵات لە قۆناغێکدا لە سەرجەم بوارەکان، بە تایبەت ئابوری، ئاسایش، تەندرووستی و … بەندە بەوەی کە ئێوە پشت بە خودای گەورە لە ڕۆژی هەینی جێبەجێی دەکەن.
بە بەشداری و دەنگی خۆتان چارەنووسی وڵات دیاری دەکەن.
کاری گەورەی خەڵک لە ڕۆژی هەینی، سەرەتا بەشداری و پاشان چۆنیەتی بەشداری و هەڵبژاردنە کە هیوادارین خودای گەورە ڕێنمایی گەلی ئێران بکات تا بە باشترین شێواز لەم پێناوەدا هەنگاو بنێن.
لە یەکێک لە وتارەکانی ئەم دواییەدا باسی ئەوەم کرد کە بەشداری خەڵک لە کۆماری ئیسلامی ئێران پشت بە بنەمایەکی بەهێزی ئایدۆلۆژیایی دەبەستێت و بە تەنیا پرسێکی سیاسی نییە، ئەڵبەت قازانجی سیاسی بەشداری و ئامادەبوونی خەڵک زۆرە. بەڵام گرنگتر لەمانە فەلسەفەی بەشداری خەڵکە لە کۆماری ئیسلامی ئێران، واتە کۆماریبوون بەشێکە و ئیسلامیبوون بەشێکی دیکە، ئەگەر کۆماریبوون نەبێت مسۆگەر نابێت.
بەم هۆیەوە سەرجەم ناوەندەکانی دەسەڵاتی شەیتانی لە جیهان دژایەتی هەڵبژاردنەکانی ئێمە دەکەن، لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانی ئێران بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردوو هەر وا بووە کە لە ڕێگای سیاسی و میدیاییەوە هەوڵی لاوازکردنی بەشداری خەڵکیان داوە و تەنانەت هەوڵی دەستێوەردانیان لە هەڵبژاردنەکاندا داوە کە سەرکەوتوو نەبوون.
ئەڵبەت بە کوێری چاوی دوژمنان، سەرجەم هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەچووە، بانگەشەی ئەوان هەموو کات هەبووە، پێش و پاش هەڵبژاردنەکان، لە هیچ وڵاتێکی جیهاندا نەبووە کە هەڵبژاردنەکانی هێندە لە لایەن دوژمنانەوە دژایەتی بکرێت.
چەندین مانگە کە میدیاکانی ئەمریکا و بەریتانیا و بەکرێگیراوانی ئەوان هەوڵ دەدەن کە خەڵک لە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان پاشگەز بکەنەوە.
گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە هەڵبژاردنەکان بە واتای بەشداری و ئامادەبوونی خەڵکە لە گۆڕەپانەکە، واتە کۆماری ئیسلامی ئێران پشت بەم بەشدارییەی خەڵک دەبەستێت، ئەمەش ڕۆڵی لە بەهێزبوونی زیاتری وڵاتدا هەیە، هیچ ئامرازێکی بەهێزبوون هێندەی پاڵپشتی خەڵک نییە، ئامرازە سیاسی و ئابورییەکان بە گرنگ دەزانین بەڵام هیچ یەک هێندەی بەشداری خەڵک نابێت.
ئەگەر بەشداری لاوازی خەڵک هەبێت گوشارەکانی دوژمن زیاتر دەبێت، ئەگەر بمانەوێت گەمارۆ و گوشارەکانی دوژمن کەم بکرێتەوە دەبێت بەشداری خەڵک زیاتر بێت.
سەرۆک کۆمارێک کە ڕۆژی هەینی هەڵدەبژێرێت ئەگەر پاڵپشتی زۆرینەی خەڵکی هەبێت دەتوانێت کاری گەورەش بکات.
وڵات خاوەنی دەفرایەتی و توانایەکی زۆرە، دەرفەتی زۆری لە بەردەمە، بەکارهێنانی ئەم دەرفەتانە پێویستی بە کەسانی چالاک و بەهێز هەیە، ئەم هێزەش بە دەنگی زۆرینەی خەڵک بە سەرۆک کۆمار دەدرێت.
لە سەدەی 21 و لە هەندێک وڵات کە بە شێوازی خێڵەکی بەڕێوە دەبرێن هێشتا بۆنی هەڵبکاردنەکان نەگەیشتووەتە ئەو وڵاتانە و خەڵکی ئەوان لە گەڵ سندۆقەکانی دەنگدان نامۆن بەڵام میدیاکانیان لە دژی هەڵبژاردنەکانی ئێران هان دەدەن.
حکومەتی داهاتوو دەبێت باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک، چارەسەرکردنی کێشەکانی وەک گرانی، خانووبەرە و بێکاری چارەسەر بکات./.