بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق داوایکرد کە کۆمکاری عەرەبی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتە بکات.
ناوبراو لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب ئەم داواکارییەکەی خستەڕوو
هەڵبژاردنەکانی عێراق 10 ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها وتی کە وڵاتەکەی جەخت لە سەر هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە دەکاتەوە و ئەم کۆبوونەوەش کاریگەری خۆی لە سەر دۆخی ناوخۆیی عێراق دادەنێت./.