بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتائیبی حیزبووڵای عێراق سەبارەت بە بانگەوازەکەی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبووڵای لوبنان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکی پاش کۆتایی شەڕی شمشێری قودس وێڕای ڕاگەیاندنی هاوکێشەیەکی نوێ بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی هۆشدارییدا کە هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر پیرۆزییەکان لە قودسی داگیرکراو ڕوبەڕوی شەڕێکی ناوچەیی دەبێتەوە.
کەتائیبی حیزبووڵای عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە سەر بەڵێنی خۆی بۆ پاراستنی پیرۆزییەکان ماوەتەوە و دەچێتە ئەو هاوکێشەی کە ئەمینداری گشتی حیزبووڵای لوبنان سەبارەت بە قودس باسی کردووە.
لە بەیاننامەکەی حیزبووڵای عێراقدا هاتووە کە بە یارمەتی خودا بەرەی خۆڕاگری شکست بە سەر ڕژێمی زایۆنیستیدا دەسەپێنێت./.