بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ سامح شوکری وەزیری درەوەی میسر لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب لە قەتەر کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان لە سەرجەم بوارەکاندا تاوتوێ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان لە ڕێگای وتووێژ و دابەزاندنی ئاستی ئاڵۆزییەکانیان تاوتوێ کردووە و جەختیان لە سەر بەردەوامی وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە کردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها داوایکردووە کە وتووێژی وڵاتانی دراوسێ لە شاری بەغدا بەڕێوە بچێت./.