بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی حیزبی ئەمەل و حیزبووڵا دژایەتی خۆیان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان ڕاگەیاند، سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاندووە کە بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێ تا ڕادەیەک چارەسەر کراوە.
هەروەها کەسایەتییە سیاسی و ئائینییەکانی لوبنانیش ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر دەستلەکارکێشانەوەی حەریری ڕاگەیاندووە.
لە لایەکی دیکەوە، نەبیە بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە گەڵ لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دەربازبوونی لوبنانی لەم قەیرانە سیاسییە تاوتوێ کردووە و پێدەچێت کەشی گشتی لە بەرژەوەندی حەریری بێت نەک ئەوەی دژایەتی پێکهێنانی کابینەی نوێ بکرێت.
چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حەریری ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو لە ڕۆژی چوارشەممە تا هەینی ئەم هەفتە ناوی 24 وەزیری کابینەکەی ڕادەستی میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان دەکات./.