بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە سی تی وی نیوز ، ئەم بەرهەمە یادگارێک لە هێرشە تیرۆریستیەکەی نۆڤەمبێری ۲۰۱٥یە کە لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی کۆنسێرتی باتاکالانی پاریس ۹۰کەس کوژران. بەرهەمەکەی بێنێکسی وێنەی کچێکە لە کاتی شین گێڕیدا کە ئەم بەرهەمە لە ساڵی ۲۰۱٨دا دزرابوو.
بێنێکسی هونەرمەندێکی سەرشەقامە کە لە بەرانبەر زۆربەی ڕووداوەکان لە قەراخی ڕۆژهەڵاتەوە تا تۆفانی کاترینا لە وێنە جۆراوجۆر و هەست بزوێنەکاندا هەڵوێستی دەربڕیوە و تائێستاش کەس شوناسی بڵاو نەکردۆتەو.
کیژی خەمگینی تەنیا، تەنیا بەرهەمی بێنێکسی نییە «هێرشە هەورە بریسکەییەکە» یەکێتر لە بەرهەمەکانییەتی کە لە پەنجاهەمین رێزلێنانی بزووتنەوە خوێندکارییەکانی مانگی مەی ۱۹٦٨، لە ساڵی۲۰۱٨ دزراو، ئەم هونەرمەندە لە لاپەڕی ئاینستاگرامدا ڕفێندرانی٨ بەرهەمی خۆی ڕاست کردۆتەوە.