بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمریکا 600 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
ئەم ئامارەش لە سەدا 15 ی قوربانیانی کۆرۆنا لە جیهان لە خۆ دەگرێت کە نزیکەی 4 ملیۆن کەسە.
لە لایەکی دیکەوە زانکۆی جۆنز هاپکنز ڕایگەیاندووە کە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە نزیکەی 33 ملیۆن و 500 هەزار کەس.
ژمارەی توشبووانی کۆرۆناش لە سەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە زیاتر لە 176 ملیۆن کەس./.