بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە گاردیەن، بەرهەم هێنانی فیلمی کۆکوژیەکەی کرایست چێرچ، جاسیندرا ئاردرێن سەرۆک وەزیری نیوزیلەندی بە توندی تووڕە کرد.
پلان داڕشتن بۆ بەرهەم هێنانی فیلمێکی هۆلیوود بە چڕبوونەوە و لە بنەما دانانی هەڵوێستی سەرۆک وەزیر جاسێندرا ئاردرێن لە بەرانبەر هێرشە تیرۆریستیەکەی مزگەوتی کرایست چێرچ و لاوازکردنەوەی ئەو کارەساتەی بۆ موسوڵمانی ئەو وڵاتە ڕووی دابوو بووە هۆی ناڕەزایەتی و تووڕەیی لە نیوزیلەندا.
بە وتەی ڕەخنەگران بەرهەمهێنانی فیلمێک لەسەر لێدوانەکەی جاسێندرا ئاردرێن لە هەڵوێست لە بەرانبەر تراژیدیاکەی کرایست چێرچ لەکاتێکدا موسوڵمانانی ئەم وڵاتە هێشتا بیرەوەریە بێزارکەرەکەی هێرش بو سەر نوێژگەرانیان لە بیر نەکردووە کارێکی شیاو نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی هۆلیوود لەم فیلمەدا کە لە ژێر ناوی «They Are Us»(ئەوان هەر ئێمەن) بەرهەم دێت ، بڕیارە ئەکتەری ئۆسترالی «ڕۆزبێرن» ڕۆڵی ئاردرێن بگێڕێت و هێڵی سەرەکی چیرۆکەکە لە یەکێک لە لێدوانەکانی ئاردرێن گیراوە. «ئاندرۆ نیکۆڵ» فیلمسازی نیوزیلەندی دەرهێنەری ئەم فیلمەی لە ئەستۆدایە و کۆمپانیای ئەمریکایی »فیلم نەیشن» قۆناغە سەرەتاییەکانی ئەم فیلمەی دەسپێکردووە.
جاسێندرا ئاردرێن لە وتوێژێکدا ڕایگەیاد بە هیچ شێوازێک یارمەتی ڕاوێژکاری بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە ناکەین.
لەهێرشێکی تیرۆرستی دا لە ۱٥ی مارسی ۲۰۱۹دا بۆ سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایست چێرچی نیوزیلەند ٥۱ کەس کوژراو سەدان کەسیتر بریندار بوون و سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە دەسبەجێ ئیدانەی هێرشەکەی کرد و هاوخەمی لە بارەی کارە ساتەکەوە دەربڕی و بڕیاری دا لەسەر یاسای هەڵگرتنی چەک لەو وڵاتە پێداچوونەوەبکرێت.