بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەمادە وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس وتی کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە دەسدرێژییەکانی لە قودس بدات ڕوبەڕوی وەڵامێکی توند دەبێتەوە.
ناوبراو وتی کە شەڕی 12 ڕۆژە هاوکێشەکانی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی تێکداوە و گەلی فەڵەستین بەردەوام ئامادەی وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ئەم ڕژێمەن.
محەممەد حەمادە وتی کە خۆڕاگری سەرجەم بژاردەکان بۆ وەڵامدانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی تاوتوێ دەکات./.