بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی گرووپەکانی خۆڕاگری عێراقدا هاتووە کە ئەو خەڵاتە بۆ هەر کەسێک بە تایبەت دەزگا ئەمنییەکان و بیانییەکانی دانیشتووی عێراق لە بەرچاو گیراوە کە زانیارییان سەبارەت بە ئەفسەرەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە عێراق هەبێت.
بەیاننامەکە دەڵێت کە ئەو خەڵاتە لە 250 ملیۆن دینار تا 500 ملیۆن دینارە و بە پێی پلە و پێگەی ئەفسەری سیخوڕ دەدرێت و زانیارییەکان تەنیا لە ڕێگای ئیمێلەوە وەردەگیرێت./.