بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند کە گرووپەکانی خۆڕاگری تا ئەو کاتە کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەکشێنەوە، درێژە بە چالاکییە سەربازییەکانیان لە دژی ئەوان دەدەن.
ناوبراو وتی کە گرووپەکانی خۆڕاگری لە بەکارهێنانی بژاردەی سەربازی لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوام دەبن.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: هەموومان خۆمان بۆ هەر کێشە و ئەگەرێک ئامادە کردووە و لە هەڕەشەکانیش ناترسین، بڕیاری زیاترکردنی هێرشەکان دراوە و ئەمریکییەکان دڵنیا دەکەینەوە ئامادەیی تەواو بۆ وەڵامدانەوەی ئەوان هەیە.
خزعەلی وتی: حەشدی شەعبی لە سەرجەم شەڕ و پێکدادانەکاندا براوە و سەرکەوتوو بووە، حەشد دامەزراوەیەکە کە لە ڕووی شەرعی و یاساییەوە قبووڵکراوە./.