بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەنگدان لە سەر کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی بە سەرۆکایەتی نەفتالی بنت لە پەرلەمانی ئەو ڕژێمە بەڕێوەچوو.
لەو دەنگدانەدا میکی لوی لە پارتی یش عتید بووە سەرۆکی پەرلەمان.
پێشتر یاریۆ لوین لە پارتی لیکود بە سەرۆکایەتی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی لە ئەستۆ بوو.
لە دەنگدانی پەرلەماندا نەفتالی بنت متمانەی پێویستی بە دەست هێنا تا کۆتایی بە دەسەڵاتی بنیامین نتانیاهۆ بێنێت.
60 ئەندامی پەرلەمان دەنگیان دایە کابینەی نەفتالی بنت و 59 ئەندامیش دژایەتی ئەو کابینەیان کرد.
نەفتالی بنت سوێندی یاسایی خوارد و بەمەش کۆتایی بە دەسەڵاتی 12 ساڵەی نتانیاهۆ هێنرا.
نەفتالی بنت دەبێتە سێزدەیەمین سەرۆک وەزیران و سەرۆکی سی و شەشەمین کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی./.