بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر هەڵوێستی خۆیی سەبارەت بە کۆتایی دەسەڵاتەکەی نتانیاهۆ و دەستنیشانکردنی نەفتالی بنت وەک سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پاش ماوەیەکی زۆر لە شەڕ و دەسدرێژی لە دژی فەڵەستینییەکان و هەڕەشە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، زاڵم ڕووخا، غەززە هێمای سەرکەوتن بەرز دەکاتەوە و ئێران درێژە بە ڕێگای سەربەرزی دەدات. ڕەنگە ئەوەی پاش ئەو دێت، بزانێت کە بە دەسدرێژی و داگیرکاری شتێک نامێنێتەوە./.