بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەوزی بەرهوم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە دووبارەکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە ڕژێمی زایۆنیستی پیشاندەری ئەوپەڕی قەیرانی سیاسی لەم ڕژێمەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە قەیرانە ئەمنی و سەربازییە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە هۆکاری ئەم قەیرانانە، هێز و کاریگەری کردەوەکانی خۆڕاگری فەڵەستین و بەرخۆدانی گەلی ئێمەیە.
وتەبێژی حەماس وتی کە حکومەتی ڕژێمی زایۆنیستی بە هەر شێوازێک بێت سیاسەتی داگیرکاری ئەم ڕژێمە ناگۆڕێت و تێڕوانینی حەماسیش بەرامبەر بەو ناگۆڕێت.
وتیشی کە دەبێت لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی خۆڕاگری بکرێت و مافی فەڵەستینییەکان بە هەر شێوازێک وەربگیرێتەوە.
فەوزی بەرهوم وتی کە ئێمە درێژە بەم هاوکێشەیە دەدەین کە خوێنی فەڵەستینییەکان و پیرۆزییەکانمان هێڵی سورە./.