بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە پێی ئامارە فەرمییەکان ڕێژەی دانیشتووانی عێراق ساڵانە 850 هەزار کەس زیاتر دەبێت و حەشیمەتی ئەم وڵاتە کە لە ساڵی 1997 تەنیا 22 ملیۆن کەس بووە، ئێستا 40 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
عەبدولزوهرە هینداوی وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وەزارەتە پلانێکی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی دانیشتووان نییە، لە بەر ئەوەی کە ئەم بەرنامانە لە قۆناغی جێبەجێکردن بە گشتی ڕوبەڕوی کێشە دەبنەوە.
ناوبراو وتی کە کێشەی عێراق زیاتربوونی ڕێژەی دانیشتووان نییە بەڵکوو کێشەکە لەوەدایە کە لە گەڵ گەشەی وڵات یەک ناگرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە گەیشتووەتە 40 ملیۆن و 150 هەزار کەس./.