بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە لە سێ ساڵی ڕابردوو ئەمریکا هەر ئێرانییەکی لە هەر شوێنێکی جیهان بە شێوازی نایاسایی و نامرۆڤانە سزا داوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئیدارەی بایدن ڕایگەیاند کە ئیدارەی ئێستای ئەمریکا لە ماوەی 144 ڕۆژی دەستبەکاربوونی هاوبەشی ئەم تاوانانە لە دژی مرۆڤایەتی بووە.
عێراقچی وتی کە ئێرانییەکان تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش نابێت سزا و گەمارۆ بدرێن./.