بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبیە بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە وەڵامی ئەوانەی داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە دەکەن، ئەم پرسیارەی ئاراستە کرد کە کێ دەبێتە جێگرەوەی، ئایا ئەوان بژاردەیەکیان هەیە کە جێی ڕەزامەندی بێت و بتوانێت ڕوبەڕوی ئەم هەموو قەیرانەی لوبنان ببێتەوە.
ناوبراو وتی: پرسی گۆڕینی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو زۆر دژوارتر لەوەیە کە هەندێک بیری لێدەکەنەوە.
بێری وتی: ئەوان دەبێت بۆ گۆڕینی حەریری بتوانن ڕەزامەندی سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبووڵا، ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێعە، ئەنجومەنی شەرعی ئیسلامی، وەلید جونبەلات سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتووخواز و لایەنەکانی دیکە بە دەست بێنن.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی کە هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە و دەبێت پابەندی بن./.