بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش لادانی بنیامین نتانیاهۆ لە دەسەڵاتی ڕژێمی زایۆنیستی، ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە کە واشنتن بۆ مسۆگەربوونی ئاشتی درێژە بە هاوکارییەکانی لە گەڵ تەل ئەبیب دەدات و لە بەڵێنەکەی بۆ پاراستنی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی کە ئێمە بە گەرمی پێشوازی لە کابینەی نوێی ئیسرائیل دەکەین و چاوەڕێی هاوکاری نزیک لە گەڵ نەفتالی بنت دەکەین./.