بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆک کۆماری تورکیا چاوپێکەوتنەکەی لە گەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی بە ئەرێنی ناو بردووە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش چاوپێکەوتنی لە گەڵ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی ناتۆ وتی: چاوپێکەوتنێکی ئەرێنیم لە گەڵ بایدن هەبووە و دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان تاوتوێ کردووە.
ناوبراو وتی: هیچ بابەتێک نییە کە چارەسەری نەبێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئێمە دیسانەوە هەڵوێستی خۆمان لە سەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 400 و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف 35 خستەوەڕوو.
ئەردۆغان وتی: بە بایدنم ڕاگەیاند کە پاڵپشتی ئەمریکا بۆ کوردانی ناوچەکە دەبێت ڕابگیرێت./.