بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەلمان بن حەمەد ئالی خەلیفە جێنشینی بەحرەین لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە نەفتالی بنت سەرۆک وەزیران و یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی کردووە.
جێنشینی بەحرەین لەو پەیامەدا پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی پێکهێنانی کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاندووە.
ئالی خەلیفە بۆ کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی هیوای سەرکەوتنی خواستووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم سەرکەوتنە دەتوانێت پێشکەوتن، سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان پتەوتر بکات./.