بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێگری سەرۆکی بانکی ناوەندی کوبا وتی کە دۆلاری ئەمریکی قبووڵکراو نییە و ئەو گەشتیارانەش سەردانی کوبا دەکەن دەبێت دۆلاری ئەمریکییان لە گەڵ نەبێت.
ئەو بەرپرسەی کوبا ڕایگەیاندووە کە هەر گەشتیارێکی بیانی کە سەردانی ئەو وڵاتە دەکات دەبێت دراوێکی دیکەی لە گەڵ بێت.
حکومەتی کوبا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە وەرگرتنی دۆلاری ئەمریکی لە بانکەکانی ئەو وڵاتە قەدەغە کراوە.
کوبا هۆی ئەم بڕیارەی بۆ سزاکانی ئەمریکا گەڕاندووەتەوە کە ڕێگری لەوە دەکات کوبا لە ئاڵوگۆڕە نێودەوڵەتییەکان نەتوانێت دۆلار بەکار بێنێت./.