بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی باڵای قەتەر وتی کە سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا بێت.
سوڵتان بن سەلمین ئالی مەنسوری باڵیۆزی قەتەر لە نەمسا و نوێنەری ئەو وڵاتە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤیەننا، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی تا ئێستا نەبووەتە ئەندام لە ڕێکەوتننانەی ڕێگری لە پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش بەو مانایە دەبێت کە تەل ئەبیب لە ژێر چاودێریدا نییە کە لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمەوە سزای بە سەردا بسەپێت.
ئەو بەرپرسەی قەتەر وتی: دەوحە داوا لە ئیسرائیل دەکات تا لە گەڵ چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هاوکاری بکات و دەرگای دامەزراوە و وێستگەکانی بە ڕووی چاودێرانی ئەو ئاژانسەدا بکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی قەتەریش داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کردووە تا پاڵپشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بێ چەکی ئەتۆمی بکەن و لە ڕووی یاساییەوە ئەوەی پێویستە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە جێبەجێی بکەن./.