بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە عێراق بە هەناردەی مامناوەندی ڕۆژانە 173 هەزار بەرمیل لە هەفتەی ڕابردوو بۆ ئەم وڵاتە کەوتووەتە پێشی سعوودیەوە.
لە ڕاپۆرتەکەی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکادا هاتووە کە ئەم وڵاتە لە ماوەی یەک هەفتەدا بە شێوازی مامناوەند 5 ملیۆن و 751 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە 9 وڵات نەوتی هاوردە کردووە.
ئەمریکا لەو هەفتەیەدا بە شێوازی مامناوەند 173 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراق هاوردە کرد و ئەمەش پیشاندەری زیاتربوونی هاوردەی نەوتە لە عێراق بەراورد بە هەفتەی پێشووی، لە بەر ئەوەی کە پێشتر 163 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە نەوتی عێراق هەناردەی ئەمریکا کرابوو.
فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە زیاترین نەوت لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو لە کەنەدا بە 3 ملیۆن و 971 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، مەکزیک بە 423 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، نایجڕیا بە 264 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و برازیل بە 261 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
ئەمریکا هەروەها بە شێوازی مامناوەند 256 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە ڕووسیا، 144 هەزار بەرمیل لە سعوودیە، 137 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە کۆڵۆمبیا و 122 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە ئیکوادۆر نەوتی هاوردە کردووە.
ئەمریکا یەکەم وڵاتی بەکارهێنەری نەوتە کە ڕۆژانە 19 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت بە کار دێنێت و بە لە سەدا 19.7 نەوتی جیهان لە پلەی یەکەمی بەکارهێنەرانی نەوتدایە./.