بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییە.
نووسینگەی سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی بارزانی لە سەر بانگهێشتی فەرمی محەممەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی بووە.
لە ڕاگەێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە کە بارزانی بە پێشوازی فەرمی ئەحمەد عەلی سائغ وەزیری ڕاوێژکار و هەروەها باڵیۆزی عێراق گەیشتووەتە ئەبوزەبی.
بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ محەممەد بن زاید پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو لا و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکات./.