بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی ئاماری worldometers کە بەدواداچوون بۆ دوایین ئامارەکانی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات، ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا 176 ملیۆن و 39 هەزار کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا 3 ملیۆن و 800 هەزار و 556 کەس لە جیهان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.
ئامارەکان پیشان دەدەن کە ژمارەی توشبووان بەم نەخۆشییە لە وڵاتی هیندستان گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 358 هەزار و 33 کەس و 376 هەزار و 97 کەسیش لەو وڵاتە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.
پاش ئەمریکا ناوی هەر یەک لە وڵاتانی برازیل، فەرەنسا، تورکیا و ڕووسیا هاتووە کە هەڵگری زیاترین ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنان لە سەر ئاستی جیهان./.