بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە لێدوانەکان سەبارەت بە مۆسیقای ئێرانی کە لە ڕۆژانی ۱۱و۱۲ی ژوئن۲۰۲۱ بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت “ئەرەستوو مەیهەن دووست” سەبارەت بەڕەنگدانەوەی سیستەمی میدالی بابێلی لە نووسراوە سەرەتاییەکانی مۆسیقای ئێرانی ، “فەرزاد حسێن ئابادی”و”شکوە ئەلسادات عەرەبی هاشمی ” سەبارەت بە توێژینەوەی هارموونیک لە سەر بەرزونزمی نۆت جیا لە ۱۷پەردەیی سەفییەدین ئەرمەوی، “مازیار محەمەدی” سەبارەت بە “ڕاست”: نۆتە لە بیرکراوەکانی مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، “محەمەد سادق ئەنساری”سەبارەت بە ئەرمەوی و ڕوانگەی ڕاڤەکەرانی بەرهەمەکانی ، “نەستەرەن مەعسووم پووڕ” سەبارەت بە هاوبەشییەکانی مۆسیقای ئێران و یوونانی کۆن، “سپیدە خاکسار”سەبارەت بە مەقام و دەزگا لە مێژووی مۆسیقای ئێراندا و “ئەندرۆ هیکس” سەبارەت بە وێنای داڕشتنی مۆسیقای ساسانی لە ئەدەبی فارسی سەدەکانی ناوین دا دەدوێن.
زۆربەی لێدوانەکانی بەشی مۆسیقای ئێرانی لە سەر بەرهەمەکانی سەفییەدینی ئەرمەوی موسیقازانی ئێرانی سەدەی سیانزەی زایینی چەقی بەستووە.